Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 13:32

حکوومەتی هەرێم: کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین) 18 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە

حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا دەکات بە کەمپینی "بەیەکەوە بەهێزترین" بەخشراوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیەی ئاشکرا كرد کە تا ئێستا بە کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەخشراوە.


لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ رووبەرووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین) بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشینی راگەیاند.


بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە بریتیە لە هەژدە ملیۆن دۆلار و 183 هەزار و 175 دۆلار، ئەمەش بە پێی لیستی هاوپێچ، كە لە خوارەوە بڵاو كراوەتەوە.


رۆژی 2020/3/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا مووچە و شایستە داراییەکانی خۆی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت ببەخشێت.


هەروەها رۆژی 2020/4/1 جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن، بڕیاریان دا نیوەی مووچە و دەرماڵەی دوو مانگی خۆیان ببەخشن.


کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه:

بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493
بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب: 47186

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
07705590001
07501751911

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.