حكوومه‌تی عێراق چالاكییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز له وڵاته‌كه‌ی، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راگرت و هاوكات به‌بڕی 20 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سزای دارایی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی میدیا و په‌یوه‌ندی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌هۆی هه‌واڵێكه‌وه كه تیایدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه "هه‌زاران كه‌س لة عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ، كۆڤید 19 بوون "، بڕیاردرا به هه‌ڵپه‌ساردنی مۆڵه‌تی كاركردنی رۆیتەرز له وڵات‌دا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ.
بێجگه له‌وه به بڕی نزیكه‌ی 20 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی سزای دارایی به‌سه‌ر ئاژانسه‌كه سه‌پاند.
دامه‌زاراوه‌ی میدیا و په‌یوه‌ندی عێراق، داوای له ئیداره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌و هه‌واڵه‌وه، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و ده‌بێت داوای لێبووردن له گه‌لی عێراق بكات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات ئاژانسی رۆیته‌ر له هه‌واڵێكیدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه هه‌زاران كه‌س له عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش له رای گشتیی ده‌شارنه‌وه، لای خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی به‌درۆ خستبووه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.