بۆ دووه‌م جار پشكنینی كۆرۆنای دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نێگه‌تیڤ ده‌رچوو.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: جارێکی دیکە پشکنینی کۆرۆنای له لایه‌ن تیمی پزیشكی كۆشكی سپییه‌وه بۆ ئه‌نجامدراوه و ئه‌مجاره‌ش نێگه‌تیڤ ده‌رچووه و تووشی كۆرۆنا نه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پشكنینه‌كه‌ی ئه‌و خووله‌كێكی پێچووه و وه‌ڵامدانه‌وه‌شی 15 خووله‌كی خایاندووه.
له مانگی رابردووش‌دا، شون كونلی پزیشكی تایبەتی سەرۆكی ئەمه‌ریكا رایگەیاندبوو، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌ڕازیل و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئه‌نجام داوه و ئه‌نجامه‌كه‌ش نێگه‌تیڤ ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.