Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 11:35

سیده‌کان.. فڕۆکەکانی تورکیا بۆمب و تەقەمەنیان لە سنووری گوند و ئاواییەکانی دەشتی هێرت فڕێ داوەتە خوارەوە

تەقەمەنیەکە لە شێوەی بۆمبی هێشوو و فوسفۆڕیە 
بۆمب و تەقەمەنی
کوردستان TV
100%

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری گوندە سنووریەکانی دەشتی هێرتی دەڤەری سیدەکان هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا جۆرە تەقەمەنیەکیان فڕێ داوەتە خوارەوە کە لەشێوەی بۆمبی هێشوو فۆسفۆڕیە.

وەک دانیشتوانی ئەو سنوورەش دەڵێن ئەو تەقەمەنیە لەکاتی بۆردومانی فڕۆکەو هەلی کۆپتەرە جەنگیەکانی تورکیا لە نزیک گوند و ئاواییەکان فڕێدراونەتە خوارەوە و مەترسی زۆریان هەیە لەسەر ژیانی گوند نشینان و بەتایبەت شوانکارو منداڵان و ئەو کەسانەی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاره‌ دەچنە ئەو شوێنانەی تەقەمەنیەکانیان لێیە.

جێگای باسە لە هاوینی ساڵی ڕابردووش فڕۆکەکانی تورکیا لە کاتی بۆردومانی پێگەکانی پەکەکە و سووڕانەوەیان بەسەر ناوچەکە چەندین بۆمبی لەو شێوەیه‌یان لە سنووری گوندی گوڕەشان و خەلیفان فڕێدایە خوارەوە.

تەقەمەنی

تەقەمەنیتەقەمەنی

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.