كه‌مێك پێش ئێستا له شاری كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌هۆیه‌وه شۆفێرێك به سه‌ختی برینداربوو.
له گه‌ڕه‌كی خه‌زرای شاری كه‌ركوك بۆمبێكی لاستیكی به ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای ئه‌كسنت ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به سه‌ختی برینداربوو.
تاكو ئێستاش سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م شاره هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌داوه و هیچ هێز و لایه‌نێكیش به‌رپرسیاریه‌تی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شارۆچكه‌ی مه‌خموور به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دوو سه‌ربازی سوپای عێراق كوژران و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێنراو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی قه‌راج دوو سه‌ربازی سه‌ر به سوپای عیراق بوونه قوربانی و سێی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.