وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، دوو ئافرەت کە هەردووکیان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەیەکی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند، تا ئێستا کۆی گشتی تووشبووان بەهۆی یەک ماتەمینی ئافرەتان لە گەڕەکی کارێزان لەشاری هەولێر کە ڕۆژی یەکەمی نەورۆز بووە گەیشتە 14 تووشبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.