وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان 48 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەی راگەیاند، پارێزگای هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەو کەسانەی پێشتر لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە هەر ئەمشەو بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
لە راگەیێندراوی پارێزگای هەولێردا هاتووە: "ئەو هاووڵاتیانە ئاگادار دەکەینەوە، کە بە سوودوەرگرتن لە رێگەپێدانی پارێزگای هەولێر لە کاژمێر 01:00ـی شەو تاوەکو 06:00ـی بەیانی سەفەریانکردووە، هەر ئەمشەو لەدوای کاژمێر 01:00 تاوەکو 06:00ـی بەیانی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان"
پێشتر رێگەپێدان بۆ بەشێک لە هاونیشتمانییان کرابوو کە لە کاژمێر 01:00ـی شەو تاوەکو 06:00ـی بەرەبەیان بۆ کاری پێویست هاتووچۆ بکەن بەڵام پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارە هەڵوەشاوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.