سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گرنگی به تواناكانی پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ده‌دات و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه یاریزانه‌كه بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی، به‌ڵام به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس، پۆگبا ئاره‌زوو ناكات بچێته ڕیزی یانه پاریسیه‌كه
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه ئه‌گه‌ر پۆگبا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مان یونایتد نه‌گه‌یشته ڕێككه‌وتن و بڕیاری جێهێشتنی تیپه‌كه‌ی دا، ئه‌وا ئاره‌زوو ناكات په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كات خولی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌و گونجاو نیه، هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئه‌م ئه‌ستێره فه‌ڕه‌نسیه له ئه‌گه‌ری جێهێشتنی مان یونایتد، دوو بژارده‌ی پێ په‌سه‌نده، ئه‌ویش یاریكردن له ڕیزی یانه‌ی ڕیال مه‌درید یاخود گه‌ڕانه‌وه بۆ یانه‌ی یوڤێنتوس كه له ساڵی دووهه‌زاروشازده ڕیزه‌كانی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به مانچسته‌ریونایتد كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.