یانه‌ی ڕیڤه‌رپلێتی ئه‌رژه‌نتینی ئاره‌زوو ده‌كات له مێركاتۆی هاوینه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتوس واژووبكات كه پێشتر له ڕیزه‌كانیدا یاری كردووه
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه ئیداره‌ی ڕیڤه‌رپلێت هه‌وڵ ده‌دات سوود له تواناكانی هیگواین وه‌ربگرێت و جارێكی دیكه بیگه‌ڕێنێته‌وه ڕیزه‌كانی كه له ساڵانی دووهه‌زاروچوار تا دووهه‌زاروشه‌ش یاریزانی هه‌مان یانه بووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئیداره‌ی یوڤێ به‌نیازه له هاوینی داهاتوو به بڕه پاره‌یه‌كی گونجاو ده‌ستبه‌رداری ئه‌م هێرشبه‌ره بێت، جێگای باسه هیگواینی ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڕیال مهدریدو ناپۆلی و ئه‌ی سیی میلان و چێڵسی و یوڤێنتوس یاری كردووه‌و له‌كۆی شه‌ش سهدوبیستوسێ یاری له‌گه‌ڵ ئه‌م یانانه، سێسهدوپێنج گۆڵی تۆماركردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.