له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، فرۆكه‌خانه‌ى نێو ده‌وله‌تى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانە نێودەولەتی هه‌ولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەلایەتیەکان. وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هه‌ولێر سەر لە بەری ئەم هەوالانە ڕەتدەکەینەوە و هاولاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک حالەتی تووشبووی ئەم ڤایرۆسە لە ناو کارمەندانی فڕۆکەخانە بوونی نیە تاکو ئێستا، و بە توندرین شێوە ئیدانەی بلاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە دەکەین
راشیده‌گه‌یه‌نن ، داوا لە لایەنی پەیوەندیداریش دەکەین ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتە بەر ، بۆ ڕاستی هەر بابەتێک تەنها پشت بە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبەستین.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.