ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حزبوڵلای لوبنان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌و تیرۆركراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فارس-ی ئێران رایگه‌یاند: چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ئێستا محه‌مه‌د عه‌لی یونس، یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی حزبوڵلای لوبنان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه له باشووری لوبنان تیرۆر كراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس گوتیشی: زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی كوشتنه‌كه‌ی به‌رده‌ست نییه و له‌سه‌رچاوه نافه‌رهمییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه مه‌حه‌مه‌د عه‌لی، سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵلایه و به‌رپرس بووه له راوه‌دوونانی بریكارو سیخووڕه‌كان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.