به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند كه تیایدا هاتووه: بۆ به‌رچاوڕوونی هاوڵاتیان و ڕای گشتی له‌سه‌ر زۆری ژماره‌ی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌یی بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای هه‌ولێر كه ڕۆژانه ئه‌نجام ده‌درێت سه‌ره‌ڕای سنورداری ژماره‌ی تێستی تاقیگه‌یی به‌ڵام ته‌ندروستی هاوڵاتی له سه‌رووی هه‌مووانه، ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌كی زۆری پشكنین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م هۆكارانهر خواره‌وه:
1- زۆری ژماره‌ی تیمه‌كانی كاردانه‌وه‌ی خیرا (Rapid Response team) له‌ناو شار و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر.
2- پشكنینی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی به‌ركه‌وتووی تووشبووه‌كان.
3- پشكنینی ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندانی نانه‌واخانه و سه‌مونخانه و ماركێته‌كان.
4- پشكنینی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی گه‌ڕاوه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌دوای ڕێكه‌وتی 15\2.
5- كردنه‌وه‌ی ژماره‌كی زۆری بنكه‌كانی وه‌رگرتنی پشكنین.
6- به‌رده‌وامی كاركردنی تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی 24 كاتژمێر به‌شه‌ووڕۆژ.
7- ڕووپێوكردنی هاوڵاتیان له شوێنه گوماناوی و بهركهوتهكان.
8- زۆری ژماره‌ی كهڕهنتینهكان و پشكنینی هه‌موو هاوڵاتیانی كه‌ره‌نتینه‌كان.
9- پشكنینی پزیشكان و كارمه‌ندانی تاقیگه و كارمه‌ندانی ده‌روازه سنوریه‌كان و خاڵه‌كانی پشكنین و فڕۆكه‌خانه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
٥ی نیسانی ۲٠۲٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.