وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌گازی سارین ده‌كه‌ن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركه‌سێك ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه بڵاوبكاته‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، "گشت ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی سارین ده‌كه‌ن، چونكه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه و ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه یان گرته ڤیدیۆی چه‌واشه‌كار تۆماربكات و بڵاو بكاته‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات، خۆیان دوربگرن له ھه‌مو جۆره بڵاوكردنه‌وه‌و ناردنی پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بۆ یه‌كتری.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه،" له‌كاتی بونی ھه‌ر ھه‌واڵێك ئه‌وا لایه‌نی فه‌رمی له حكومه‌تی ھه‌رێم بڵاوی ده‌كاته‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاكه سه‌رچاوه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ر پێشهات و روداوێكی ته‌ندروستییه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.