Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 00:46

 19 که‌سی دیکه‌ لەهه‌رێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

ژماره‌ی تووشبوان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ 233 كه‌س
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبوان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ 233 كه‌س.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان :-

ژمارە 40 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:

 

1. کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٢٣٥) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦١٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٨) لە هەولێر، (١٦٧) لە سلێمانی، (٦٦٤) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٦) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٦٢٥) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٦٣) هاووڵاتی.

 

2. پشکنین 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٨٥٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٦٤٠) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٩٠) دهۆك.

 

دەرەنجام (١٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

 

• پارێزگای هەولێر (١٨) پۆزەتیڤ، (٨) پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٥٠)، (٤٠)، (٣٧)، (٢١)، (١٥)، (١٤)، (١٣)، ساڵ و (٦) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٦٣)، (٤٣)، (٣٩)، (٣٢)، (٢٧) و (٤) منداڵ تەمەنیان (٨)، (٧)، (٢)، (٤,١) ساڵ وە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.

 

• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٦١) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو دوای ئەوەی گیانی سپاردبوو.

 

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٣٣) تووشبوو،  لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان  وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

وەزارەتی تەندروستی                      

حکومەتی هەرێمی کوردستان

 ٥ی نیسانی٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.