له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه ژماره‌ی ڕووداوه‌كان له‌مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو 400 ڕووداوبووه، له مانگی ئاداری ئه‌مساڵیشدا 27 ڕووداوی هاتووچۆ تۆماركراوه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ساڵی ڕابردوو ته‌نیا له‌و مانگه‌دا 50 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌مساڵ له‌ئاداردا ته‌نیا سێ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه.
هاتووچۆی سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ساڵی ڕابردوو له‌مانگی ئاداردا 500 كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆوه برینداربوون، له‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا ته‌نیا 25 كه‌س برینداربوون
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.