مقدەمی مافپەروەرعهلی جەمال قدوری، وتهبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردهوه كه شهوی رابردوو تەرمی گەنجێک بەناوی (هەموار سالار جمیل ) لەدایکبووی 2009 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
راشیدهگهێنێت ، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو گهنجهكه قوتابیهو دانیشتووی قەزای کەلارە و بە سەردان چوهتە گوندی سەوزبڵاغ-ی سەربەناحییەی قۆرەتوو، بهڵام فیشەک لەدەستی خاڵۆزایەکی خۆی دەرچووە و بەرناوبراو کەوتوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وتهبێژی پۆلیسی گەرمیان راشیدهگهێنێت ، كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە کراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە و تۆمەتباریش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەند کراوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.