له راگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، وهزارهتى تهندروستى ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 41 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە 17 ئافرەت و 15 پیاو و 9 مناڵن کە بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك.
ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.