د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م مهترسیهكى گه‌وره و كاره‌ساتى مرۆیی دایه
هۆشدارییه‌كه‌ى وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێم له‌كاتێكدا كه‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 6 ى 4 ى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاوی كرده‌وه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 41 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە 17 ئافرەت و 15 پیاو و 9 مناڵن کە بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك.
راشیده گه‌یه‌نن ، ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.