به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 94 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوه به‌مه‌ش ژماره‌ی تێكڕای توشبووان له عێراق بۆ 972 حاڵه‌ت به‌رزبووه‌وه، هاوكات پێنج حاڵه‌تی نوێی مردن تۆماركران به‌مه‌ش ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له عێراق گه‌یشته 61 كه‌س.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش چوار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له پارێزگای نه‌جه‌ف تۆماركرا به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبوان له‌م پارێزگایه گه‌یشته 185 حاڵه‌ت له‌م ژماره‌یه‌ش 58 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 5 كه‌سیش مردوون.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی دیوانییه‌ش 7 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنای راگه‌یاند و هاوكات 4 تووشبووش له‌م پارێزگایه چاكبوونه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و تووشبوانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه له تێكڕای عێراق گه‌یشته دوو 283 كه‌س.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.