لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه، كه ئهمهى خوارهوه دهقهكهیهتى:-
ئەمڕۆ، لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین و چاودێریکردنی قەدەغەکردنی هاتووچۆدا ، کە داخوازییەکی تەندروستییەو لەپێناوی تەندروستیی هەمووماندا، ڕووداوێکی نەخوازراو لەنێوان بەڕێزان تیمێکی چاودێریی و پزیشکێکدا؛ روویداوە.
لەگەڵ روودانی رووداوەکەدا بەڕێزان قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی پارێزگای سلێمانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە.
لە هەمان کاتدا بە فەرمانی دادوەر چوار کەس لە رووداوە نەخوازراوەکەی دوێنێی گوندی بێسەڵمێنی سەر بە قەزای شارەزووردا بەشدارییان کردبوو، دەستگیرکران و رێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
بەناوی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە؛ وەک هەمیشە سوپاس و ستایشی کەرتی تەندروستی و بەڕێزان پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و هەموو هێزەکانی ناوخۆو ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆو بەرگری شارستانی و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و هێزەکانی پێشمەرگەو لیواکانی سکرتاریەت دەکەین، کە لەگەڵ هەموو یەکە کارگێڕیی و دامەزراوە تەندروستیی و ئارامیی و خزمەتگوزاریی و کارگێڕیی و داراییەکاندا، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی و بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
٦ / ٤ / ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.