سعوودیه له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی له چوار پارێزگا و پێنج شاری گه‌وره راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه له شاره‌كانی ریاز، ته‌بوك، ده‌مام، زه‌هران و هفوف و پارێزگاكانی جیدده، تائیف، قه‌تیف و خوبه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌و شار و پارێزگایانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه جگه له بنكه‌كانی ته‌ندروستیی، ده‌رمانخانه و شوێنه‌كانی فرۆشتنی خۆراك هه‌موو جموجوڵ و چالاكییه بازرگانییه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه. دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش بۆ ناوچه‌یه‌كی سنووردار رێگه‌ی ده‌رچوونیان پێ ده‌درێت ئه‌ویش بۆ دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان.
بڕیاره‌كه كه ئه‌مڕۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، تا راگه‌یاندنی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سعوودیه، له دوایین ئاماریدا بڵاویكردبووه‌وه كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدان به په‌تاكه له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته ٣٨ كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار و ٦٠٥ حاڵه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.