د. بژار موسی علی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: یه‌ك نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبووه‌وه و باری ته‌ندروستی ته‌واو جێگیر بۆته‌وه‌و بڕیاردرا بنێردرێته‌وه ماڵه‌وه،كۆی گشتی ئه‌وانه‌شی تا ئێستا چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشته 20 كه‌س.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر سوپاسی پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان ده‌كات بۆ رێنماییه خۆپارێزییه‌كان و ده‌شڵێت: جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان زامنی زاڵبوونمانه به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.