به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی راگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانیدا، سوپاس و پێ‌زانین و پشتیوانیی خۆی بۆ پارێزگای سلێمانی و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی و هێزه‌كانی ناوخۆ‌و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و پاسه‌وانانی سنور‌و ته‌واوی داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریی و كارگێڕیی و ئارامیی و دارایی و ئابورییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بۆ ده‌ربڕین و له دوا ڕێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دڵنیای كردنه‌وه كه به سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.