فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف، تۆماركردنی ٢١ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-1)ی رایگه‌یاند.
به‌شی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف راگه‌یه‌ندراوێكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئه‌وه هاتووه كه له تاقیگه‌كانی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف، پكشنین بۆ ٢٣٦ حاڵه‌تی گوماناوی ئه‌نجامدراوه".
ئاماژه به‌وه‌یشكراوه كه له ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا، ده‌ركه‌وتووه كه ٢١یان پۆزه‌تیڤ بوون.
به‌مه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نه‌جه‌ف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گه‌یشتووه‌ته ٢٢٩ كه‌س، هه‌روه‌ها پێنج كه‌سی دیكه‌یش له‌و پارێزگایه به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له نه‌جه‌ف دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته ٨٤ كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.