Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 02:20

وەزارەتی حەجی سعودیە پارەی عەمرەکارانی هەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە

دەتوانن سەردانی کۆمپانیاکانیان بکەن و پارەکانیان وەربگرنەوە
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم، رایگەیاند، وەزارەتی حەجی سعودییە خەرجی ڤیزەی عومرە‌كارانی هەرێمی كوردستانی گەڕاندەووەتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هاتووه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان تیڤی نێردراوه‌، دوای ئەوەی بە بڕیاری عەرەبستانی سعوودییە گەشتی عو‌مرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستێنرا، نزیکەی 1700 ھاووڵاتی هه‌رێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە عه‌مرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو، لە بڕیارێکدا سعوودییە پارەی ھەموو ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانیان گێڕایەوە سەر ھەژماری کۆمپانیاکان کە بۆ ھەر عو‌مرەکارێک بڕی 210 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئەو ھاووڵاتیانەی بەنیازی گەشتی عو‌مرە بوون و پارەیان دابووە کۆمپانیاکان، بەڵام گەشتەکەیان ئەنجام نەدابوو، دەتوانن سەردانی کۆمپانیاکانیان بکەن و  پارەکانیان وەربگرنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.