Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 00:47

ڕوونکردنەوەیەک لە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

ئەنجامی لێكۆڵینەوەی كێشەی نێوان پزیشكەكە و هێزە ئەمنیەكان راگه‌یه‌ندرا
کوردستان TV
#7
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا داوای لێبووردنی لەو پزیشكە كرد كە دوێنێ لەلایەن هێزێكی ئه‌منی ناكۆكی دروستبوو.

دەقی ڕوونکردنەوەکە.

دوێنێ‌ لە یەكێك لە خاڵەكانی پشكنین و چاودێریكردنی قەدەغەكردنی هاتووچۆدا، ڕووداوێكی نەخوازراو لەنێوان بەڕێزان تیمێكی چاودێریی‌و پزیشكێكی بەڕێزدا ڕوویدا.

هەر دوێنێ‌ لەگەڵ ڕووداوەكەدا لیژنەی لێكۆڵینەوەمان پێكهێنا، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەدا ئەوە ڕوونبوویەوە، كە هەردوو لایەنی ئەم ڕووداوە دڵسۆزانە لە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیاندا بوون، كە پاراستنی تەندروستیی گشتیی‌ و جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانە، هەر هەڵچوون‌و گلەییەكیش لەكاتی ڕووداوەكەدا ڕوویدابێت لە ئەنجامی پەرۆشیی‌و پابەندیی‌و شەونخونیی‌و ماندوبوونی هەردوو لایەنەكەوە بووە، كە بە بەردەوامیی لە ئەرك‌و خەمی تێپەڕاندنی پەتای كۆرۆنادان.

لەگەڵ ڕێزو سوپاس‌و پێزانینمان بۆ كەرتی تەندروستیی‌و ئەركی تیمەكانی پشكنین‌و چاودێریكردن، بەڵام لەو سۆنگەیەوە كە كەرتی تەندروستیی و بەتایبەتیی پزیشكە بەڕێزەكان لە ڕیزی یەكەمی بەرەنگاربوونەوەدان‌و پشكی سەرەكیی ئەركی پاراستنی تەندروستیی گشتیی، وەك هەمیشە؛ كەوتە سەر ئەم خۆشەویستە خۆنەویستانە؛
بۆیە جارێكی تریش داوای لێبوردنی خۆمان پێشكەش بەم پزیشكە بەڕێزەو تەواوی هاوپیشە بەڕێزەكانی دەكەین، كە بە هەڵوێست‌و تێگەیشتنی شایەنانەیان، بوون بە بەشێكی گەورەی چارەسەرو هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە، كە بەم ئومێدو ئیرادەو گیانەبەرزەوە دەتوانین یەكگرتووانەو سەركەوتووانە ئەم دۆخە تێپەڕێنین.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی
بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
٧/ ٤/ ٢٠٢٠

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.