Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 00:47

دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵ چاکبوونەوە

نەخۆشخانەیان بەجێهێشت
کوردستان TV
#7
100%


تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاند: ئەمشەو  دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاك بوونه‌وه‌ نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.

ئەمشەو دوو توشبووی دیكەی كۆرۆنا لەقەزای چەمچەماڵ لەلایەن پزیشكانەوە ڕەوانەی ماڵەوەكرانەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی دەركەوت ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە .

ئەو دوو توشبووە ماوەی 17 ڕۆژە لە ناخۆشخانەی ئاسودە لەژێر چاودێری پزیشكیدان و چارەسەری پێویستیان وەرگرت و لە ئێستادا دوای پشكنین دەركەوتووە ڤایرۆسەكەیان تێ پەڕاندووە .

بەناوی قائیمقامیەتی چەمچەماڵەوە هیوای لەشساغی بۆ ئەو دوو هاوڵاتیە بەڕێزە و هیوای چاكبوونەوە بۆ نەخۆشەكانی تر دەخوازین ، هاوكات دەستخۆشی لە ستافی نەخۆشخانە و تەندروستی دەكەین كەبەوپەڕی تواناوە هەوڵیان بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكە داوە .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.