لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بازیان داوا لە هاووڵاتییانی سنووری ناحیەی بازیان دەکات لە ماڵەکانی خۆیان بمێنەوە و بە هیچ شێوەیەک دانیشتوانی ناوەندی ناحیەی بازیان نەچنە دەرەوە بۆ ناوچەکانی تری بازیان
بهرێوهبهرایهتى ناحیهكه راشیدهگهیهنن ، داوا لە دانیشتوانی سەرجەم گوندەکان و شارۆچکەکانی ئەڵایی و تایناڵ و بەردەقارەمان و گۆپاڵەش دەکەین، بەهیچ شێوەیەک سەردانی سەنتەری ناحیەی بازیان نەکەن، بۆ ئەوەی بتوانین کۆنتڕۆڵی ئەم بارودۆخەی ئێستا بکەین و سەرجەم بەرکەوتووان سامپڵیان لێ وەر بگیرێت. تکایە هاوکارمان بن لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.