Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 14:07

یەکێتی زانایانی ئاینى ئیسلامی کوردستان رێنمایی هاوڵاتیان دەکات

له‌ 5 خاڵدا
کوردستان TV
100%


لەژێر دروشمی (خۆپاڕێزی باشترە لە چارەسەری) یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پێنج خاڵی تایبەت بە هۆشیاری هاوڵاتیان بۆ خۆپارێزی لە مەترسی نەخۆشی کۆرۆنا بڵاو كرده‌وه‌ کە بریتین لە:


_ پێویستە دان بەخۆدا بگرین و بەئارامی و هیممەت بەرزی و ئومێدەوە لە ئایندە بڕوانین.


_ زۆر گرنگە ماوەی مانەوەمان لە ماڵ بکەینە وێستگەی بەخۆداچوونەوەو رامان و راستکردنەوەی نیەت و کردارمان لەگەڵ خوای گەورە.


_ لەم کاتەدا وەک هەڵمەتێکی رۆحی و ئیمانی پێویستە بەردەوام نزای خێر بۆ سەلامەتی و دەفعی بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشی لەسەر کوردستان بکەین.


_ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رپرسیاریه‌تێكی هاوبه‌شه‌‌و پێویسته‌ هەمووان هاوکار بین بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە.


_ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستی‌و ئه‌منی‌و ئیداریه‌كان ئەرکێکی هەرە پێویستی ئەم قۆناغەیە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.