له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هۆبی رۆژهەڵاتی چین كه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) سه‌ریهه‌ڵدا، كه‌ره‌نتینه هه‌ڵگیرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی The Global Times، كه‌ره‌نتینه لەسه‌ر شاری وهان كه ٧٦ رۆژ بوو په‌یڕه‌وده‌كرا، هه‌ڵگیرا.
به‌رپرسانی شاره‌كه بڵاویانكرده‌وه، دانیشتوانی شاره‌كه ده‌توانن به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بچنه‌ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی شاره‌كه باسیان له‌وه كرد كه سنوورداركردنهكان به‌ته‌واوی هه‌ڵنه‌گیراون و جارێ ده‌وامی قوتابخانه‌كان دەست پێ ناكه‌نه‌وه و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستیی نیشتمانی چین-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا له‌وه‌ته‌ی ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه له وڵات‌دا، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه تۆمار نه‌كرا.
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه باسی له‌وه كرد كه ٣٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی تووشبووان به‌و په‌تایه له چین گه‌یشتووه‌ته ٨١ هه‌زار و ٧٤٠ حاڵه‌ت و ٨٩ كه‌سی دیكه چاكبوونه‌ته‌وه. به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه له چین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌تاكه كۆنترۆڵ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.