Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 11:02

کێن ئەو کەسانەی کۆرۆنا مەترسیان لەسەر دروست دەکات

پزیشكانی چین زانیاری نوێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكانی چین دەركەوتووە ئەو كەسانەی كۆرۆنا زۆرترین مەترسیان لەسەر دروست دەكات بریتیە لەو پیاوانەی تەمەنیان لەسەروو پەنجا ساڵیەوەیە و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

ئەو پزیشكانە ئاماژەیان بەوەكرد دیاری كردنی پێشوەختی تووشبوون بەكۆرۆنا و چارەسەر یارمەتیدەرە لەكەمكردنەوەی ماوەی چاكبوونەوە.

ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیەی پزیشكانی چین لەس ATS Journals بڵاوكراوتەوە و ئەوەخراوەتەڕوو زۆرینەی ئەو كەسانەی لەقۆناغەكانی یەكەمی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەچین بوونەتە قوربانی ئەو نەخۆشخانە بوون لەڕەگەزی نێر كە تەمەنیان لەسەروو پەنجا ساڵیەوە بووە و نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە وەك بەرزەپەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە.

هاوكات دەركەوتووە پەیوەندی هەیە لەنێوان ماوەی دیاری كردنی تووشبوون بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە و ئەو كەسانەی تووشبوونیان بە كۆرۆنا دەست نیشان كراوە لەقۆناغەكانی یەكەمی نەخۆشیەكە دوای 6 رۆژ چاكبوونەتەوە و ئەو كەسانەشی درەنگ تووشبوونیان دەست نیشانكراوە زۆرتر لەنەخۆشخانە ماوەنەتەوە كە گەیشتۆتە 13 رۆژ.

سەرچاوە/ رووسیا الیوم
 تەندروستی سلێمانی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.