Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 12:45

ته‌ندروستى سلێمانى: تا ئێستا هەشتا و پێنج تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

گەڕاونەتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان
کوردستان TV
100%


د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.

وتیشی: یەكێك لەتووشبوەكان بەوەرگرتنی پلازمای چاكبووەكانی پێشوتری تووشبووانی كۆرۆنا چاك بۆتەوە.

بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد ڕایدەگەیەنن كە سەركەوتوبوون لە تاقیكردنەوەكەیان بۆ بەكارهێنانی پلازما بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا.

كۆی ئەو كەسانەی تائێستا لەدوای تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 85 كەس و تووشبووەكانی دیكە لەژێر چاودێریدان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.