قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ هەموو ئەو دوکان و شوێنانەی بەپێی رێنماییە نوێکانی ژوری ئۆراسیۆنی خۆپارێزی کراونەتەوە پێویستە پابەندی مەرجەکانی کارکردن و رێنماییە تەندروستییەکان بن، بە پێچەوانەوە روبەڕوی رێکاریی یاسایی توند دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (2020.4.8) ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌ت کۆبوەوە، رایسپاردن كه سەردانیان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی به‌پێی رێنماییه نوێكانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا کراونه‌ته‌وه زیاتر بکەن و پشکنینەکانیان لەڕوی تەندروستی، ڤێتێرنەری و نرخەوە ئەنجام بدەن.
وتیشی: لەکاتی هەبونی سەرپێچی لە بڕیار و رێنماییەکانی ژوری خۆپارێری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاریی یاسایی بکەنەوە.
رونیكرده‌وه: ئامانج لە کاری لیژنە هاوبەشەکان سزادانی خاوەن شوێن و شکاندنی بازاڕیان نیە، بەڵکو لیژنەکان بەرپرسن لە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان هه‌روه‌ها رێگری لە دروست بوونی قەرەباڵغی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌كه‌ن.
قائیمقامی سلێمانی وتیشی؛ هێشتا مەترسییه گه‌وره‌كه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەڕەویوەتەوە كه پێویستە هەموومان زیاتر خۆمان بپارێزین تا رێگربین لە بڵابونەوەی.
له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌ركێكی دینی و مرۆڤایه‌تی و نیشتمانی‌یان له‌سه‌رشانه و پێویسته به هه‌موومان وه‌ك یهكتیم له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه كاربكه‌ین بۆ دورخستنه‌وه‌ی شاره‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان له مه‌ترسی بڵاونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.