Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 12:27

رشاندنی گه‌ڕه‌کی کارێزان و سێ گەڕەکی دیکە بە دەرمانی پاکژکەرەوە به‌رێوه‌ده‌چێت

ئەمڕۆ چوار گەڕەک بە دەرمانی دژە ڤایرۆسی دەڕشێنرێت و سبەش گەڕەکەکانی دیکە
کوردستان TV
100%


    

بەمەبەستی پاککردنەوەی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەھۆی بوونی چەند تووشبوویەک لەو گەڕەکە، تیمێکی بەرگریی شارستانی ھەولێر لە ھەڵمەتێکدا تەواوی گەڕەکەکەیان بە دەرمانی دژەڤایرۆس رشاند.

بەڕێوەبەری گشتی بەرگریی شارستانی ھەولێر، عەمید یادگار ئەنوەر فەرەج لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "تیمی کیمیایی بەرگریی شارستانی ھەولێر گەیشتووەتە گەڕەکی کارێزان و دەرمانڕێژ دەکرێت، ھەروەھا رشانی گەرەکانی دیکەش بە دەرمانی دژەڤایرۆس دەست پێ دەکەین کە زیاتر لە ١٠ گەڕەکن''.

یادگار ئەنوەر فەرەج راشیگەیاند کە تیمەکانییان تەواوی پێداویستییەکانییان بۆ دابینکراوە و جلوبەرگی تایبەتیان ھەیە بۆ پاراستنی سەلامەتییان و ئاماژەیشی بەوەکرد کە ئامێرەکانی رشاندنی دەرمانەکەش، نوێ و پێشکەوتووە.


دوای ئەوەی بەھۆی دوو پرسەوە لە گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێر، نزیکەی ٩٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

عەمید یادگار ئەنوەر فەرەج گوتیشی: ''تیمەکانمان ئەمڕۆ چوار گەڕەک بە دەرمانی دژەڤایرۆس دەڕشێنن و سبەیش گەڕەکەکانی دیکە دەڕشێنن، پێویستە ھاووڵاتییانی ئەو گەڕەکانە لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ ئەویە کەمترین زیانیان بەرکەوێت''.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتووەتە، ٣٠٣ حاڵەت و لەو ژمارەیەش ١٥٢ حاڵەت لە ھەولێر، ١١٥ حاڵەت لە سلێمانی، ١٥ حاڵەت لە دھۆک و ٢٠ حاڵەتیش لە ھەڵەبجە تۆمارکراون و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەیە.

ژمارەی ئەو کەسانەیشی کە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو ماڵەکانییان بریتین لە ١١٩ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٢ کەس لە ھەولێر، ٨٥ کەس لە سلێمانی و ١٢ کەس لە دھۆک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.