گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دواین پێشهات و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و، پرسی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه و ئاماده‌سازی و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی پێشمه‌رگه هاوشان له‌گه‌ل تیمه‌كانی تری به‌ره‌نگاری ڤایڕۆسی كۆڕۆنا له‌هه‌رێم، تاوتوێكردنی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری هه‌رێم و ناوچه‌كه و جیهان دێنه پێشه‌وه، ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده باڵاكانی وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌ی 70 و 80 ی پێشمه‌رگه بوو.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: وێڕای كاریگه‌ری و زیانه ته‌ندروستییه‌كانی په‌تای كۆڕۆنا، كاریگه‌ری و ده‌رهاوێشته‌ی نه‌رێنی زۆری به‌سه‌ر ئابووری جیهاندا كێشاوه، دیاره هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نیه له‌و زیانانه و له‌مڕۆوه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، كه ئه‌و كاریگه‌ره له‌سه‌ر دۆخ و ژیانی پێشمه‌رگه كه‌مبكه‌ینه‌وه.
ئه‌م ووتانه‌ی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی بوو له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و مسته‌فا چاوهڕش فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و نه‌جات عه‌لی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و فه‌رمانده باڵاكانی وه‌زاره‌ت و هه‌ردوولا ئاماده‌یبوون، تیایدا به‌وردی گفتوگۆكرا لهسهرئامادهكاری بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه‌ی دێنه پێشه‌وه. هه‌روه‌ك تاوتوێی پرۆسه‌ی چاكسازی و خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان كرا، وه‌ك یه‌كێك لهئهولهوییهتهكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌مووان هاوڕابوون له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی زیاتر به‌رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دانانی ستراتیژ‌و به‌رنامه‌ی نوێ بۆ چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه‌ی دێنه پێشه‌وه، هاوكات تاوتوێی كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ر و لیواكان و شێوازی هاتن وچون و مانه‌وه‌یان خرایه به‌رباس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.