د. بژار موسی علی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگهیاند: (٦) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٦) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٢٨) کەس.
سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.