Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 08:37

600 گۆڕ ئامادەکران

تا دانیشتووانی بترسێن و مەترسییەكانی كۆرۆنا بەهەند وەرگرن
کوردستان TV
100%

ڤایرۆسی كۆرۆنا تەواوی ولاتانی جیهانی داگیر كردووە، تا ئێستا دەیان هەزار كەس بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، وڵاتانیش بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە رێگەی جیاجیایان گرتۆتەبەر، هەندێك وڵات هێزی سەربازی و هەندێكیش سزای قورس بەكار دەهێنن، روسیا 500 شێری لە شارێك بڵاو كردەوە تا هاووڵاتییان نەهێنە دەرەوە.
لە یەكێك لە شارەكانی وڵاتی ئۆكرانیان سەدان گۆڕ ئامادە كراوە و لە كەناڵەكانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە بڵاو دەكرێنەوە تا دانیشتووانی بترسێن و مەترسییەكانی كۆرۆنا بەهەند وەرگرن.
هەر چەندە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دنیپرۆی وڵاتی ئۆكراینا تۆمار نەكراوە، بەڵام بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە رێگەی شارەوانییەوە 600 گۆڕیان هەڵكەندووە بۆ ئەوەی ترس لە ناو خەڵكی شارەكە دروست بكەن، بۆ ئەوەی پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی تایبەت بە كۆرۆنا بن و لە ماڵەكانیان بمێننەوە و لە مەترسی كۆڕۆنا تێبگەن.


لە لایەكی ترەوە شارەوانیی شارەكە دەیەوێ ئامادەكاری بكات بۆ هەر حاڵەتێكی لە ناكاوی بڵاوبوونەوەی پەتایەكە.


شارەوانیی دنیپرو رایگەیاندووە ئەم كارەیان بۆ ئەوە كردووە تا خەڵك بزانن پەتای كۆڕ‌ونا بابەتێكە لە نێوان ژیان و مردندا، ئەم 600 گۆڕەش بۆ ئەو كەسانەیە تا ئێستا لە مەترسیی پەتایەكە تێنەگەیشتوون.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.