وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگهیهنراوێكی نوێدا تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر راگهیاند.
له راگهیهنراوهكهی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووه: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن ٣٨ ساڵه و دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانە.
وەزارەتی تەندروستی
٩ نیسان ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.