به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەناوشاری کەلار و لە سێ ڕێیانی شەهیدان ڕووداوێک ڕوویدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ڕووداوە کە ئۆتۆمبیلێکی جۆری مارسیدس بووە و خۆی کێشاوە بە ستوونی ترافیکلایت و کامێراکانی چاودێریدا.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵاتووە، مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەست بەجێ لەسەر ڕووداوەکە ئامادەبوون، لێکۆلینەوەیا لە ڕووداوەکە دەستپێکرد.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.