Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 07:03

گوته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

داوا لە داواکاری گشتی دەکەین لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات
کوردستان TV
100%

له‌ ڕوونکردنەوەیەکدا گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی به‌ ناڕاست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە كە گوایە حکومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی کڕیوە.

ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە. لەم كاتە ھەستیارەدا ، پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران، لە كارە پێشینەكانی حكومەتە.

ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بە پێی پسپۆڕییەکەی، بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی هاووڵاتیان تەرخانکردووە.

داوا لە داواکاری گشتی دەکەین، رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتە بەر ، کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسیی دیاریکراو و لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات.


د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/9

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.