بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندکارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکین کەوا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەنجام بدەن.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٤٤)
بەمەبەستی دۆزینەینەوەی حاڵەتەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان وە بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندکارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکین کەوا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئەنجام بدەن لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان کە لە خوارەوە دیاریکراوە یان پەیوەندی بکەن بە هێلی گەرمی ژمارە ١٢٢ بەمەبەستی دڵنیابوون:
1. هەولێر
• سەنتەری کۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند)
2. سلێمانی
• سەنتەری ڕاوێژکاری کۆڕۆنا (علی ناجی)
3. دهۆك
• سەنتەری ڕاوێژکاری هەناسە
4. هەلەبجە
• نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی کیمیاوی
5. ڕاپەڕین
• سەنتەری کۆنتڕۆلکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان
6. گەرمیان
• نەخۆشخانەی گشتی کەلار.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی نیسانی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.