راسپێدراوی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە به‌ڵێنی دا کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بكات و دۆخی ئابووری بەرەوپێش ببات.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق راسپێردرا ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق به كورد و سوننه و شیعه‌وه كۆده‌نگییان له‌سه‌ر كازمی هه‌بوو .
ئه‌مرۆ له مه‌راسیمێكدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له به‌غدا كه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كانی عێراقی ئاماده بوون بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، مستەفا کازمیی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد.
بەپێی ماددەی 76ی دەستووری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق تەنیا 30 رۆژی لە پێشە بۆ پێشکەشکردنی کابینەی حکومەتەکەی و بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمانی عێراق .
هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی دوای راسپاردنی له یه‌كه‌م تویتیدا به زمانی كوردی رایگه‌یاند دوای راسپاردنم بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق، پەیمان دەدەم لە بەرامبەر گەلە بەخشندەکەمان، کار بۆ پێک‌ھێنانی حکومەتێک بکەم کە خواستى عێراقییەکان لە پێشینەی کارەکانی بێت .
هه‌روه‌ها مستەفا کازمی لە بەشێکی دیکەی تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه حکومەتەکەم سەروەریی نیشتمان و مافەکان دەپارێزێت و کار بۆ چارەکردنی قەیرانەکان دەکات و ئابووریی بەرەوپێش دەبات .
دوای ئه‌وه‌ی عه‌دنان زورفی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.