Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 23:13

تەندروستی هەولێر: 1 تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا چاکبوونەتەوە

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
کوردستان TV
#7
100%


د. بژار موسی علی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند: (١) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (١) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲۹) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. بژار موسی علی
 وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
۹ی  نیسانی ۲٠۲٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.