Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 23:12

ته‌ندروستی سلێمانی: قەدەغەى هاتوچۆ گەرەنتى کۆنتڕۆڵکردنى ڤایرۆسی کۆرۆنایه‌

بەهیچ شێوەیەک پێمان باش نییە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێت
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سەردانی شارۆچکەی چەمچەماڵیان کرد، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین لە ناو دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە.

د. سەباح هەورامى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ئەنجامیدا رایگه‌یاند: ئەمڕۆ سەردانی چەمچەماڵمانکرد، بۆ دڵنیابوونەوە لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، خۆشبەختانە ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی لە چەمچەماڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەیە، هەمان شێوەی سلێمانی و شارەکانی دیکەیە و هیچی کەمتر نییە.

بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ئەمڕۆ لە قەزى چەمچەماڵین و لە دەستپێکى هەڵمەتێکى فراوانداین بۆ ئەنجامدانى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە هەڵمەتەکە لە چەمچەماڵەوە دەستى پێکردوە، لەبەرئەوەى ژمارەیەک بەرکەوتوى بە توشبوانى کۆرۆنا لێیە.

به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی گوتیشی داواشی لە هاوڵاتیانی چەمچەماڵ کرد، ئەم 48 کاتژمێرەی داهاتوو دان بەخۆیاندابگرن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکانیان دەردەچێت، دوای ئەوە بەپێی ڕێنماییەکان بەردەوامی بە کارەکانیان بدەن.

ئاماژەى بەوەکرد، هەڵمەتەکە سەرجەم قەزا و ناحیەکانى پارێزگاى سلێمانى دەگرێتەوە و نزیکەى (20) رۆژ دەخایەنێت و رۆژانە پشکنین وەردەگرین.

د.سەباح هەورامى راشیگەیاند، ئەگەر قەدەغەى هاتوچۆ نەبێت هەڵمەتەکە سەرکەوتوو نابێت، چونکە قەدەغەى هاتوچۆ گەرەنتى کۆنتڕۆڵکردنى ڤایرۆسەکەیە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.