دوای ئهوهی داواكرا لیژنهی لێكۆڵینهوه له مردنی منداڵێكی كۆرپهله له سكی دایكیدا پێكبهێندرێت كە بە گوێرەی ئهندامێكی داواكاری گشتی ههولێر، حهوت ساڵه ئهو خێزانه له چاوهڕوانی كۆرپهكهیدا بووە بهڵام بهمردوویی له باوهشیگرت، وتەبێژی تەندروستی هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
دكتۆر بژار موسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر سەبارەت بەو دۆسیەیە رایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دەستبەجێ لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکهات و لێکۆڵینەوەکان دەستی پێکردووە لەسەر ئەو کەیسەی شارۆچکەی بالیسان تایبەت بە گیانلەدەستدانی منداڵە تازە لەدایكبووەكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە لە بەدواداچوونەکاندا دەرکەوتووە ئەو خانمە دووگیانە کە لە بالیسانەوە هاتووە دواکەوتبوو و لەکاتی گەیشتنی بە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوون دەستبەجێ نەشتەرگەری منداڵبوونی بۆ ئەنجامدراوە و كۆرپەكە لەدایكبووە.
بژار عەلی رونیشیكردوەتەوە، تەندروستی خانمە دووگیانەکە جێگیربووە و باشبووە، بەڵام دەرکەوتووە كۆرپەكە باری تەندروستی ناتەواوبووە و لەیەکەی منداڵە ناکامەکان خەوێندراوە بۆ ئەوەی لەژێر چاودێریدابێت، بەڵام بەداخەوە پاش چەند کاتژمێرێك گیانی لەدەستداوە.
لە لێكۆڵینەوەكاندا دەرکەوتووە کەوا تیمی پزیشکی سەرپەرشتیار هیچ کەمتەرخەمیەکیان نەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو حاڵەتەدا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.