Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 02:44

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست: ئه‌مریکا سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیی له‌ عێراق کارا کرد

بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌و كه‌ واشنتۆن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت)ی له‌ عێراق كارا كردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ كاراكردنی سیسته‌مه‌ به‌رگرییه‌كه‌ بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ كه‌پێشتر چه‌ند جارێك هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر.

پێشتر چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به‌ ئاژانسی ئه‌سوێشه‌یتد پرێس- یان راگه‌یاندبوو كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا دوو سیسته‌می پاتریۆت-ی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دو هه‌ولێر جێگیر كردووه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.