Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 02:27

لیژنەی پەروەردە و وەزیری پەروردە چارەنوس و ئایندەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ تاوتوێ دەکەن

ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ڕەنجی ساڵێکی خوێندن بەفیڕۆ نەچێت
کوردستان TV
100%


 کۆبونەوەیەکی ھاوبەش لەنێوان لیژنەی پەروردە و خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان و وەزیری پەروردەی حکومەتی ھەرێم و بەڕێوەبەرەگشتیەکانی پەروەردەکانی پارێزگاکان ئەنجامدرا.

لەکۆبونەوەکەدا کە بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوەچوو گفتوگۆکرا لەسەر ڕەوشی خوێندن لەھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵی خوێندن کە بەھۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە پرۆسەی خوێندن وەستێنراوە تا ئاسای بونەوەی دۆخەکە، هەروەها بە تێرو تەسەلی باسی هەموو قۆناغەکانی خوێندن و دۆخی قوتابیانی پۆلی ۱۲ کرا. 

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ھیوایانخواست کە لەنزیکترین کاتدا دەرگای قوتابخانه‌كان بکرێنەوە بەڕووی قوتابیان و پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە، و دوپاتیان کردووە کەھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ڕەنجی ساڵێکی خوێندن بەفیڕۆ نەچێت و بەڕاوێژی کەسانی شارەزاو لایەنی پەیوەندیداری پەروەردەیی لەکاتی پێویستدا بڕیاری گونجاو بدەن .

لەکۆتای کۆبونەوەکە ھیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باشیان بۆ سەرجەم ھاونیشتمانیان بەگشتی و قوتابیان بەتایبەتی خواست و ئاماژەیان بە گرنگی ئەم جۆرە کۆبونەوانە لەم بارودۆخەی ئێستای کوردستان کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.