واشنتۆن ئه‌و پاداشته‌ی راگه‌یاند كه بڕه‌كه‌ی 10 ملیۆن دۆلاره له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی له‌سه‌ر شێخ محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانی، نوێنه‌ری حزبوڵڵا له‌عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: كه‌وسه‌رانی هه‌ندێك چالاكی بۆ هاوكاریكردنی سیاسی له‌گه‌ڵ گرووپه نیمچه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێكردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌شڵێت: شێخ محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانی ئاسانكاری بۆ ئه‌و گرووپه عێراقییه‌یانه ده‌كات كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق كار ده‌كه‌ن به‌توندو تیژی خۆپیشاندانه‌كان سه‌ركوت ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر نێرده دیبلوماسییه بیانییه‌كان و هاوكاتیش له‌چالاكی تاوانكاری رێكخراو له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان تێوه‌گلاون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.