Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 02:38

حزبوڵڵای عێراق : راسپاردنی مسته‌فا کازمی بۆ پێکھێنانی حکوومه‌تی نوێ راگه‌یاندنی جه‌نگه‌

داوایان له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان كردووه‌ راسپاردنی كازمی ره‌تبكه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

حزبوڵڵای عێراق نزیك له‌ ئێران رایگه‌یاند كه‌ راسپاردنی سه‌رۆكی ده‌زگای ھه‌واڵگری نیشتمانی، مسته‌فا كازمی بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێ، راگه‌یاندنی جه‌نگه‌.

حزبوڵڵا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه‌ و تیایدا ئه‌وه‌ هاتووه‌ "كه‌سایه‌تێك كه‌ جێی گومان بێت و هیچ مه‌رجێكی  تیایدا نه‌بێت و راسپێردرێت بۆ بوون به‌ سه‌رۆكوه‌زیران، ناپاكییه‌ له‌ مێژووی عێراق".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م راسپاردنه‌، راگه‌یاندنی جه‌نگه‌ بۆسه‌ر گه‌لی عێراق و داواشی له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان كرد كه‌ راسپاردنی مسته‌فا كازمی ره‌ت بكه‌نه‌وه‌.

حزبوڵڵا ئه‌وه‌شی گوتووه‌: ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ببین به‌ به‌شێك له‌و پیلانه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك پاڵپشتی لێ بكات".

 سه‌ركۆماری عێراق، به‌رھه‌م ساڵح رۆژی ١٦ ی ئاداری رابردوو، عه‌دنان زورفی بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپارد، به‌ڵام رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، عه‌دنان زورفی له‌ په‌یامێكدا كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ راسپاردنی راگه‌یاند.

هه‌ر رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌رھه‌م ساڵح ، مسته‌فا كازمی بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپارد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.