به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌ك كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان (دڕۆن ) وێنه‌گیراوه پرۆسه‌ی به‌خاك سپاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا له ولایه‌تی نیویۆرك ده‌رده‌كه‌وێ.
له‌گرته‌كه‌دا كۆمه‌ڵه پیاوێك ده‌رده‌كه‌ون كه جلوبه‌رگی خۆپاراستنیان له‌به‌ردایه و تابووته‌كان ده‌خه‌نه نێو چاڵێكی گه‌وره كه ده‌كه‌وێته دوورگه‌ی هارت –ی سه‌ر به نیویۆرك.
شایانی باسه نزیكه‌ی 150 ساڵ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه له‌و شوێنه به‌خاك ده‌سپێردرێن كه بێ كه‌س و كارن، یانیش خه‌رجی به‌خاك سپاردنیان نییه، به‌ڵام له‌ئاكامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نیویۆرك و گیان له‌ده‌ستدانی هه‌زران كه‌س، پرۆسه‌ی به‌خاكسپاردنی قوربانیانییه‌كان بۆته به‌كۆمه‌ڵ.
تا ئێستا له‌نیویۆرك حه‌وت هه‌زارو 844 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 172 هه‌زارو 358 كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون و له‌ته‌واوی ئه‌مریكاش 502 هه‌زار كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و 18هه‌زارو 700 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.